بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ئیسحاق ئالی حەبیب باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە لێژنەی شەشەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە نوێنەرایەتی لە لایەن بزوتنەوەی بێ لایەنەکانەوە لە بارەی ڕاپۆرتی لێژنەی پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتی میوانداری ڕێکەراوەی نەتەوەکانەوە پێی داگرت: ئەم بزوتنەوەیە جەخت دەکات لە سەر ڕۆڵی گرینگی وڵاتانی میوانداری بنکەو نووسینگەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە مەڕ پاراستنی چەند لایەنەخوازی و ئاسانکاریی دیپلۆماسیانەی چەند لایەنە و دابەکانی نێوان دەوڵەتەکان.
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: ئەم بەرتەسکیانە پێشێلکردنی ئاشکرای کۆموانسیۆنی ڤییەنایە لە پەیوەندیی دیپلۆماسی، ڕێککەوتنەکانی بنکەی بنکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و مافی نێونەتەوەیی.
دەوڵەتی ئەمریکا لە درێژەی دوژمنکارییەکانی دژی گەلی ئێران، یاساوڕێسای تازەی بۆ چوونی دیپلۆمات و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەمریکا داناوەو ھاتوچۆی دیپلۆمات و بنەماڵەکانیانی لە نێوان چوار شوێنی نیۆیۆرک واتە لە بازنەیەکی سێ مایلی دا بەرتەسک کردووەتەوە.
.........
340